کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

13:14 - 22 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ کاک "حوسێن ڕەسووڵ نژاد" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "حەسەن نوران" سەر بە شاری شنۆ بەهۆی پەتای کۆرۆنا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حوسێن" لە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەوەر لە گوندی "حەسەن نوران" لەدایک بووە و دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەک تەشکیلات خەریک بە چالاکی بووە.

پاش ماوەیەک دەبێتە ئەندامی یەکیەتیی لاوان لە شاری شنۆ و بۆ ماوەیەمی کورت ئەرکی بەرپرسایەتیی یەکیەتیی لاوانی لەسەر شان بووە.

ساڵی ٦١ی هەتاوی لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکی حیزبی لەنێوان گوندەکانی پرداوێ و حەسەن نووران لەلایەن هیزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر دەکرێت.

دوای تەمەنێک پڕ لە سەروەری تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی گوندی حەسەن نووران بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپردرا .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.