کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

14:09 - 1 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، کاک ''مستەفا عەبداڵی'' خەڵکی گوندی ''خەلیفەلیان'' و ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧١ ساڵی و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ''مستەفا'' بەهۆی پەیوەندی و ئەندامبوونی لە حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و لە ساڵی ١٣٦٥ کە ئازاد کرا، دووبارە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرت و تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان وافادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ''سندووس و مەهاباد'' بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.