کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

11:46 - 5 خاکەلێوه 2722

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''محەممەدئەمین ڕەسووڵ پوور'' خەڵکی گوندی ''کوڵتەپە'' سەر بە ناوچەی گەورکایەتی مەهاباد ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشی سەرەتان لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەدئەمین ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات بوو و بەهۆی کار و چالاکییەکانی ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی وێڕای چەند کەسی دیکە بۆ ماوەی چەند مانگ دەسبەسەر کران و ڕوبەرووی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر ببوونەوە.

ناوبراو لە کوڵتەپە لە کاتی خۆیدا شواری حیزبی دێموکرات بوو هەر بەو هۆیەوە بە کاک ''حەمەدەمینی شواری حیزب'' ناسرابوو.

هەروەها کاک محەمەدئەمین کەسایەتییەکی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و لەنێو خەڵک خۆشەویست بوو.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی ناوبراو لە گوندی کولتەپە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کاک محەممەد ئەمین ڕەسووڵ پوور دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.