ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی کاک "عەبدوڵـڵا ئەحمەدی" کوڕی "عەزیز"، خەڵکی ناوچەی "ئیناخی" و ئەندامی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "عەبدوڵـڵا ئەحمەدی" پێشتر پێشمەرگەی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بووه کە لە لکی شەهید "مستەفا حوسەینی" سەر بە هێزی "شاهۆ" لە ناوچەی هەورامان و جوانڕۆدا خەبات و تێکۆشانی کردووە.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی ناوچەکانی هەورامان، جوانڕۆ، باینگان، ئێناخی بوو کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبییەکانی بە ئەنجام دەگەیاند و لە زۆربەی شەڕەکانی هێزی شاهۆدا چالاکانە بەشداریی دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.
کاک "عەبدوڵـڵا ئەحمەدی" لەنێو جەماوەری خەڵکی ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ، بە بەشداریی بنەماڵە و خزمانی لە شارۆچکەی "سەریاس" بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.