کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "هەولێر" کۆچی دوایی کرد

12:36 - 20 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ئاکۆ پاچیدە" خەڵکی گوندی " قەباخ ‌کەندی" سەر بە "بۆکان"، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە "هەولێر" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئاکۆ" ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزب بووە و تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.