کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد

10:50 - 25 پووشپەڕ 2721

ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی سەید "عەبدوڵڵا ناسری" ناسراو بە "عەبدوڵڵای سەید ئەسکەر"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی کالنێس لە شاری "سارپسبۆرگـ"ـی وڵاتی نۆروێژ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگری کوردستانەوە و بۆ بەرگری لە خاک و گەلەکەی چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و پیئەسپێردراوە حیزبییەکانی دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە.

کاک "عەبدوڵڵا" پاشان وەکوو ئەندام لە کوردستانی باشوور نێشتەجێ بووە و ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی کوردستانی باشووری بەجێهێشتووە و چووەتە وڵاتی نۆروێژ. ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.