کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

10:46 - 1 خەزەڵوەر 2721

کاک "موراد بەهرامی" ناسراو بە "موراد مازان'' خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٢٤ی هەتاوی لە ناوچەی "لاجان" سەر بە پیرانشار لە گوندی "گردەبن" لەدایک بووە.

کاک "موراد"  کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و بەهۆی چالاکییەکانی چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و ئەشکەنجە و ئازار درابوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.