کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:00 - 16 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک ''عەلی محەممەدی'' خەڵکی گوندی ''لاوێن'' ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی دێرینی هێزی بەرگری، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ''عەلی'' لە کاتی پێشمەرگە بوونی لە هێزی بەرگریدا کەسێکی چالاک و هەڵسووڕ و دواتریش وەک ئەندام بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەتا دواهەناسەکانی ژیانی لە ڕێبازی پیرۆزی شەهیداندا مایەوە.

هەروەها ماڵی ناوبراو بەردەوام جێگایی حەسانەوەی هێزی پێشمەرگە بووە.

تەرمی کاک عەلی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.