کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا

16:42 - 28 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، کاک "کامبیز زاھید یەکتا" کوڕی "ئیسماعیل"، ئەندامی حیزبی دێموکرات له هەولێر، لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا گیانی لەدەست دا.

کاک "زاهید" لە ماڵی خۆیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو بۆ کاروباری حیزبی لە کۆمیتەی سۆران سازمان درابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.