کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی باشوور کۆچی دوایی کرد

12:20 - 1 پووشپەڕ 2721

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی باشوور ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان کاک "ڕۆستەم وەیسی" کوڕی " نوور محەممەد و مینا" ئەندامی حیزبی دێموکرات خەڵکی "بانەدار"، بەخشی "ئەزگلە" سەر بە "سەلاس" و نیشتەجێی کەمپی "باریکە" لە کوردستانی باشوور کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە کرماشان لەدایک بووە. کاک "ڕۆستەم" ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت.

بنەماڵەی کاک "ڕۆستەم" بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕن و وەک خۆی باسی لێوە کردووە لە ڕێگای بنەماڵەکەی حیزبی ناسیوە و دواتر پێوەندیی بە حیزبەوە گرتووە.

تەرمی ناوبراو لە کوردستانی باشوور بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.