کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کەمپی "باریکە" کۆچی دوایی کرد

12:32 - 7 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردان دایە "ئامینە محەممەدی" ئەندامی حیزبی دێموکرات؛ کچی "محەممەدعەلی و فاتمە" کۆچی دوایی کرد.

  ناوبراو ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی لە سەرپێل زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە.

دواتر وێڕای بنەماڵەکەی لە کوردستانی باشوور نیشتەجێ دەبن و درێژە بە شۆڕش دەدەن.

دایە "ئامینە" ئەندامێکی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکرات بووە و بەهۆی لێوەشاوەییەوە لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لەوحی ڕێزلێنانی پێ دراوە.

دایە ئامینە هاوسەری خوالێخۆشبوو کاک "محەممەد تەهماسبی" ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە.

تەرمێ دایە ئامینە لەنێو خەڵکدا لە کوردستانی باشوور بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپیردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو تێکۆشەرە دێرینە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.