کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە گردکشانە کۆچی دوایی کرد

13:11 - 25 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "ڕەسووڵ حیسامی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی "گردکشانە"ی سەر بە شاری "پیرانشار" بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ڕەسووڵ" کارمەندی شارەداریی شاری "گردکشانە" بووە و لە ماوەی ئەندامیەتیدا بە شێوەیەکی زۆر دڵسۆز و چالاکانە، ئەرکە حیزییەکانی جێبەجێ کردووە.

کاک "ڕەسووڵ حیسامی" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شارەکەیدا و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.