کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە گوندی مێراو کۆچی دوایی کرد

17:53 - 2 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''موختار شیرینی'' کوڕی ''عادڵ''، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی ''مێراو'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''موختار شیرینی'' لاوێکی خۆشناو بوو و لەلای خەڵکی ئاوایی خۆشەویست بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات پێوەندیی تەشکیلاتیی هەبووە و دڵسۆزانە ئەرکی حیزبیی ڕاپەڕاندووە.

تەرمی ناوبرا  لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نابراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.