کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:38 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک "محەممەد ڕەسووڵتاش" لە گەڕەکی "سەلیم ئاباد"ی شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراولە ماوەی ژیانیدا ئەندامێکی چالاک و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەر ئەرکێکی حیزبی بەجێ گەیاندووە.

تەرمی کاک "محەممەد ڕەسووڵتاش" لە شاری شنۆ بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.