کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:05 - 13 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "یەدوڵڵا قوربانی" بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک یەدوڵڵا کوڕی شوکروڵڵا خەڵکی ئاوایی "بزوەش" سەر بە ناوچەی کامیاران و نیشتەجێی شاری تاران بووە.

ناوبراو برای شەهید "جەلال قوربانی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

کاک یەدوڵڵا قرربانی ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات و کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو.

ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا وەکوو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات هەر ئەرکێکی حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بەجێ دەگەیاند.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.