کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:40 - 13 سەرماوەز 2720

حاجی "عەبدولڕەحمان حاجی پوور" ناسراو بە "حاجی ڕەحمان" لە ناوچەی ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی ع"ەبدولڕەحمان حاجی پوور" ساڵی ١٣٠٧ لە گوندی "ئاڵیانـ"ـی ناوچەی ورمێ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک کۆچ دەکەن بۆ گەلیی قاسملوو و لە گوندی "مام برایم" درێژە بە ژیان دەدەن.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٦ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی ٦ مانگ لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا دەبێت.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیان بە حیزبی دێموکرات وەفادار دەمێنێتەوە و ئامادە دەبێ بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی.

تەرمی حاجی "عەبدولڕەحمان حاجی پوور" ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢ سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.