کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کوچی دوایی کرد

17:59 - 2 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە باشووری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک ''عەبدوڵڵا قادری'' کوڕی ''ئەحمەد'' دوای تەمەنێک تێکۆشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''عەبدوڵڵا قادری'' لە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٢٣ی هەتاوی، لە شاری سەقز دایک بووە.

ناوبرا ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی فۆقی دیپلۆمی لە ڕشتەی "ئابووری"ـدا وەرگرت.

ناوبراو لە ساڵاکانی ٥٦ و ٥٧ی هەتاویدا چالاکیی تەشکیلاتی دەست پێکرد. لە ماوەی کاری تەشکیلاتیدا هەموو ئەرکێکی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

کاک عەبدوڵڵا، ساڵی ١٣٥٩ لە لایەن ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێت و بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ شاری "نەتەنز" دوور دەخرێتەوە.

ساڵی ١٣٧٧، دوو منداڵی کاک عەبدوڵڵا پەیوەست بە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەی  کوردستانەوە بوون. دواتر، وێڕای باقی بنەماڵەکەی دێنە نێو ڕیزی حیزبی دێموکرات.

کاک عەبدوڵڵا کاتی خۆی لە حیزبی دێموکراتدا لە ئۆرگانی پەروەردەدا کاری کردووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادا بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە و بە هەموو توانایی و دڵسۆزییەوە کاری حیزبی بەڕێوە دەبرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.