کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:03 - 20 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "مەحموود ڕەسووڵی ئەفراسیاب" لە سنە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەندامێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو و بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێک ئامادە بوو.

تەرمی کاک "مەحموود" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک "مەحموود" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.