کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

17:52 - 25 پووشپەڕ 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، کاک "ڕەزا جەلیلی" کوڕی "فەتاح" ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو خەڵکی "ئەوێهەنگ" سەر بە ژاوەرۆی سنە دانیشتووی شاری "دەماوەند" لە تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا وەک ئەندامێکی نهێنی لە تاران بۆ هەموو کارێکی حیزبی ئامادە بوو و ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیاند.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.