کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:44 - 10 خەزەڵوەر 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی خاتوو "مریەم چڕندە" لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر خاتوو "مریەم چڕندە" کچی "ڕەحمان" خەڵکی گوندی "ڕکاوێ" سەر بە "پیرانشار" و لەدایکبووی ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی لە هەولێر لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خاتوو "مریەم" لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوییەوە پەیوەندیی بە براکەی بە ناوی "قادر چڕندە"وە کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو گرتووە و تا کۆتایی ژیانی لە هەرێمی کوردستان وەک ئەندامی حیزب درێژەی بە خەباتەکەی دا.

خاتوو مریەم دانیشتووی "گردەچاڵـ"ـی سەر بە هەولێر بوو و ئەندامێکی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵک و هاوخەباتانیدا لە گۆڕستانی کەمپی جێژنیکان بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.