کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:40 - 6 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە کاک "محەممەد سابیری" ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵكی "تیلەکۆ"ی شاری کامیاران لە تەمانی ٧٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد" ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە لەدایک بووە. دواتر پێوەندیی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەک ئەندامێکی دڵسۆز کاری تەشکیلاتیی بەڕێوە بردووە.

ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا بەهۆی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە دراوە.

کاک "محەممەد" کەسێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بوو و هەتا دوا ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.