کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:26 - 25 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان خاتوو "فاتمە میرزایی" کچی "خەدیجە و ئیسماعیل" و ئەندامی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

خاتوو "فاتمە" ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە شاری "مەهاباد" لەدایک بووە و لە ماوەی ژیانی لە ڕۆژهەڵاتدا وەکوو کەسێک هەڵسووڕ لەگەڵ هاوسەرەکەی کە ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە، هاوکاری کردووە.

خاتو "فاتمە" هاوژینی پێشەمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی وەک ئەندامی کۆمیتەی "زاگرۆس" خەریک بە چالاکیی بووە.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی خاتوو "فاتمە" لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدا ئەسپەردەی خاک کرا.

حیزبی دێموکرات کوردستانی ئیران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، خزم و دۆستانی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.