کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:58 - 25 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان کاک "ئیدریس مینبەری" کوڕی کاک "محەممەد سەلیم" و ئەندامی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشی "کۆرۆنا" لە "هەولێر" کۆچی دوایی کرد.

کاک "ئیدریس" ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە گوندی "نییەر" سەر بە پارێزگای "سنە" لەدایک بووە ساڵی ١٣٧٤ هاتووەتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات.

ناوبراو هەتا ساڵی ١٣٨٢ لە ڕیزەکانی دێموکرات ئەرکی پێشمەرگایەتی بەو پەڕی شانازییەوە بەجێ دهێنێت.

پاشان وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز لە "هەولێر" دادەنیشێت و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، خزم و دۆستانی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.