کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:49 - 29 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە به هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی "پەرویز پیریپوور"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"، سەر بە شاری سنە، لە کاتی ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە "گەردەنەی سەڵواتاوا"،  گیانی لە دەست دا.

 ناوبراو ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و خاوەن بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو، هەروەها مامی ناوبراو بە ناوی "محەممەد بەهرامی" و خاڵۆیەکی لە ڕێگا و ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبی دێموکراتدا، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ڕزگاری بوونە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.