کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:11 - 12 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ئەندام و تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر،  ئەندامێکی دڵسۆز و دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی "عەلی کەریم پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"، سەر بە شاروێرانی مهاباد، دوای دوو ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

مام "عەلی" لە دەیەی چلدا، پەیوەندیی نهێنیی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا گرت.

ناوبراو وێڕای نەمران "محەممەد خولە، کەریم عیسازادە و شەهید مەلا ئیبراهیم ڕۆستەمی"، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لە ناوچەی شاروێراندا هەبوو.

 مام "عەلی" چوار جار بەهۆی یارمەتیدانی پێشمەرگە و چالاکیی سیاسی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا و زۆر بوێرانە لەژێر ئەشکەنجەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارە خۆڕاگریی کرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەدا بە خاکی پیرۆزی نیشمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.