کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:10 - 27 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "بۆکان"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "سوڵتان ساجدی"، ناسراو بە "سوڵتان کانی سیرانی" کوڕی "نادر"، خەڵکی "بۆکان"، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک "سوڵتان" ئەندامێکی دڵسۆز، تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری حیزب بوو.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمان، ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد.

کاک "سوڵتان ساجدی" هەتا دواساتەکانی ژیانی، بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.