کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

18:41 - 30 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی کاک "حوسێن عەبدوڵڵازادە" کوڕی "ڕەحیم" خەڵکی گوندی "حوسێن ئاباد"ی سەربە شاری "بۆکان" بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 کاک "حوسێن"، ئەندامێکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری حیزب بوو.

ناوبراو، لە ساڵەکانی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا، ماڵی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

باوکی کاک "حوسێن عەبدوڵڵازادە" بەهۆی هاوکاری‌کردنی پێشمەرگەکان لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ لە زیندانی ڕێژیمی ئێراندا، زیندانی کرا.

کاک "حوسێن" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.