کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات گیانی لە دەست دا

13:00 - 25 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بانەمەر، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به ناوی ''خەلیل عەبدی''  کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی ''گەڵاز''ی ناوچەی دەشتەبیڵ سەربە شاری شنۆ، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نێوان جادەی شنۆ ـ ورمێدا گیانی لە دەست دا.

کاک خەلیل، ساڵی ۱۳۷۳ی هەتاوی،  لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کرا و کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجەوە.

بەڵام ناوبراو دوای خۆڕاگرییەکی زۆر لە بەرانبەر ئەم هەموو ئازار و ئەشکەنجەیە، لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا،  پاشان حوکمەکەی بۆ پینج ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

کاک خەلیل سەرەڕای ئەم هەموو گوشار و ئازارە،  پشتیوان و وەفادار به حیزبی دێموکراتی مایەوە.

برازایەکی کاک خەلیل، بە ناوی ''شاخەوان عەبدی''، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێیانی لە کێلەشین لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێراندا تیکەڵ به کاروانی شەهیدان بوو.

کاک عەبدووڵڵا باوکی خەلیل عەبدی،  دووجار لە  ساڵەکانی ۱۳٦۸و ١٣٧٣ هەتاویدا، بە هۆی پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران لە لایەن ڕێژیمەوە زیندانی کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.