کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان کۆچی دوایی کرد

20:44 - 9 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: غەفار فەیزی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی ئاوایی سەرهوویەی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان بەهۆی پیری و پەککەوتەیی لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، غەفارفەیزی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی و پەککەوتەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

غەفار فەیزی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت و یەکێک لەو ئەندامە هەڵسووڕ و چالاکانەی حیزب دەبێت کە بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەر و هاوکاری کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری غەفار فەیزی دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.