کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "بۆڕیەور" ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:09 - 15 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٤ی ڕەشەمەی ۱٤۰۰ی هەتاوی، "خەلیفە مستەفا خودامورادی" ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتیی ئایینیی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە "مەریوان" بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

"خەلیفە مستەفا" کەسێکی خۆشناو و ڕێزداری گوندی "بۆڕیەر" و ناوچەکە بوو. ناوبراو هەمیشە لە ڕۆژانی سەختی خەبات و تێکۆشاندا پشت و پەنای پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات بووە و مووچە و مەزراکەیان هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بووە.

 خوالێخۆشبوو "خەلیفە مستەفا" لە زۆربەی دانیشتن و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا باسی سیاسی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی دەکرد و خەڵکی هان دەدا کە تا دەتوانن لە ڕێژیم دووری بگرن.

ناوبراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لە گۆڕستانی گوندی "بۆڕیەر" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری خەلیفە مستەفا دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.