کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد

13:41 - 10 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، کاک "محەممەد سدیق ئەڵماسی" ئەندامی دڵسۆز و بەوەجی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "هەوشار" بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک "محەممەد سدیق" لە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی "حەسەن لۆلان" سەر بە ناوچەی "هەوشار" لە بنەمەڵەیەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر لەدایک بوو.

برایەکی کاک "محەممەد سدیق" بەناوی "مام تۆفێق" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و بەهۆی ئەوەیکه برای پێشمەرگە بووە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە چەندین جار زیندانی و ئەشکەنجە کراوە.

ناوبراو لەماوەی تەمەنی سەربەرزانەی خۆیدا وەک ئەندامێکی هەڵسووڕ و چالاک لە هیچ هەوڵ و ماندووبوونێک درێغی نەکردووە و پەیوەندیی تەشکیلاتی خۆی لەگەڵ حیزبدا نەپچڕاندووە و هەتا کاتی مردن بە ڕێگا و ڕێبازی حیزب و نەتەوەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "محەممەد" لە گۆڕستانی شاری "بۆکان" ئەسپەردەی خاک کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.