کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:42 - 1 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەڕ، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی ''خالید ئەمین تاج'' کوڕی ''سلێمان"، خەڵکی  گوندی ''خانلەر''،  سەر بە شاری شنۆ، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە  لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو و هەموو کات ئامادەی بەڕێوەبردنی ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی بوو.

تەرمی کاک "خالید" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.