کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دیرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:47 - 29 سەرماوەز 2720

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک ''حەسەن بیباک" ناسراو بە ''حەسەنی مام کەریم''خەڵکی گوندی''کۆنەلاجانـ''ـی ناوچەی پیرانی سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک ''حەسەن'' ئەندامێکی دیرین و بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها

کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو.

ناوبراو هەمیشە لە کاتە سەختەکاندا پشتیوان و یارمەتیدەری حیزبی دێموکرات بوو.

کاک ''حەسەن'' لە ساڵەکانی ٦٠ هەتاویدا بەهۆی هاوکاریی حیزبی دێموکرات چوار جار لەلایەن هێزە ئەمنی و‌ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە گێرا و ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر درا، بەڵام قەت بەچووکدا نەهات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.