کوردستان میدیا: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کاک رەحمان فەرامەرزی کوڕی حەمەکەریم لە وڵاتی نۆروێژ ماڵئاوایی لەژیان کرد.
کاک ڕەحمان کەلە پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حیزب و گەل بوو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو تووشی نەخۆشی ببوو.
ئەو بەڕێزە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە لە هێزی شەرفیزادە پێشمەرگە بووە و یەکێک لە ئەندامە چالاک و دڵسۆزەکانی حیزبی دێمۆکرات بووە.
ناوبراو خەڵکی گوندی گەلێنـی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوو کە ڕۆژی یەکی جۆزەردان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆسلۆ بۆ هەمیشە چاوەکانی لەسەر یەکناو چووە کاروانی نەمرانەوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری کاک ڕەحمان و هاوسەنگەرانی، خۆی به شهریكی خهم و پهژارهیان دهزانێت.