کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:49 - 18 سەرماوەز 2720

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ''سوارە حەجاج'' خەڵکی گوندی ''مەلا عیسا'' سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک ''سوارە'' لە ساڵانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی لەگەڵ تێکوشەرانی کورد لە پێوەندی دابووە و هاوکاریی جووڵانەوەی تێکۆشەرانی دێموکراتی لەو ساڵانەدا کردووە.

ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران کەسێکی چالاک بووه.

کاک ''سوارە'' بەهۆی ئەوەیکە کوڕێکی بە ناوی ''قادر'' کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئازار دراوە و گوشاری خراوەتە سەر کە کوڕەکەی لە پێشمەرگایەتی پاشگەز بکاتەوە.

بەڵام ناوبراو هەمیشە ورەبەرز و خۆڕاگر بوو و قەت ‌داوای لە کوڕەکەی نەکرد تەسلیمی ویستی ڕێژیم بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.