کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دزەی دۆڵ کۆچی دوایی کرد

12:36 - 1 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ـی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "سلێمان شەهبازی" ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و دانیشتووی گوندی "نازناز" لە ناوچەی دزەی دۆڵ سەر بە ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاک "سلێمان شەهبازی" لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بووەتە ئەندامی حیزب و دەستی کردووە بە چالاکیی ڕێکخستنی و ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزب بووە.

ناوبراو یارمەتیدەرێکی بەردەوامی کادر و پێشمەرگە بووە و لە باری دابینکردنی پێداویستی و گەیاندنی هەواڵی تایبەت هاوکاری حیزب و پێشمەرگەی کردووە.

ناوبراو بەهۆی زەحمەت و ماندووبوونەکانیەوە خۆشەویستییەکی تایبەتی لەلای پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە هەبوو.
کاک "سلێمان شەهبازی" هەتا دوا ساتەکانی ژیانی باوەڕمەند بە ڕێبازی دێموکرات بووه و  لە یارمەتیدانی شۆڕش بەردەوام بوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ـی پووشپەڕ کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی نازناز و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.