کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ئەوێهەنگ کۆچی دوایی کرد

13:49 - 27 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''ئەحمەد کەریم ئەفشار'' کوڕی حاجی عەبدولڕەحمان خەڵکی گوندی ''ئەوێهەنگ'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''ئەحمەد'' دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوی، بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات.

ناوبراو وێڕای چەند کەسی دڵسۆز و تێکۆشەری دیکە مەقەڕێکی تایبەبەت به حیزبی دێموکراتیان لە ئەوێهەنگ دامەزراند.

کاک ئەحمەد کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو تێکۆشەرە دێرینە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.