کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات کوچی دوایی کرد

16:39 - 28 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ۲۷ی سەرماوەز،  ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ''حەسەن ئەحمەدزادە''  کوڕی ''میرزا ئەحمەد'' خەڵکی گوندی ''پیربادین'' ـی بۆکان بەهۆی بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵەکانی٤٦ـ٤۷ ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە وهەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێباز و حیزبەکەی وەفادار مابوویەوە.

تەرمی کاک ''حەسەن'' لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.