کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

17:07 - 10 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات  بە ناوی ''حەسەن عەزیزی'' کوڕی ''محەممەد''، خەڵکی گوندی '' توانێ''، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

''حەسەن عەزیزی'' لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بۆ ماوەی ١١مانگ لە ئیتلاعاتی ڕێژیم لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو ھیچ نەهێنییەکی حیزبەکەی بدرکێنێت.

کاک "حەسەن" جیا لەوەی کە وەک ئەندامێکی دلسۆز کار و چالاکیی دەکرد، لەنێو خەڵکیشدا بە کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر ناسرابوو .

تەرمی کاک "حەسەن" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.