کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای تیروریستی پاسداران لە سووریە کوژرا

12:41 - 17 رەشەمه 2719

ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە، ''فەرهاد دەبیریان'' شەوی ڕابردوو لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا کوژراوە.

تێرۆریست ''فەرهاد دەبیریان'' بەرپرسی ''بەلەدیەی زەینەبیە'' و فەرماندەی پێشووی شاری ''تەدمر" بووە.

ڕێژیم بەهۆی سیاسەتە تێرۆریستییەکانیەوە هۆکاری سەرەکیی شەڕ، پێکدانانەکان و نائارامییەکانی ناوچەکەیە، بەتایبەت بۆ مانەوەی ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" لە سووریە لە ساڵی ٢٠١١وە هەتا ئێستا دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتەدا دەکات.

هەتا ئێستا زیاتر لە سەدان ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریە کوژراون.