کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە یەمەن کوژرا

16:29 - 16 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی سپای تێرۆریستی پاسداران و نزیک لە تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لە ئۆپراسیونێکدا لە یەمەن کوژرا.

پاسداری تێرۆریست "مستەفا محەممەد میرزایی"، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران کە لەژێر فەرمانی قاسم سلیمانیدا بووە، لە ئۆپراسیۆنێکی نیزامیدا کوژرا.

ئەو پاسدارە ڕۆژی هەینی، ١٣ بەفرانبار کوژراوە.

دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو پاسدارە لە یەکێک لە مێحوەرەکانی بەرگیریی ناوچە کوژراوە، بەڵام سپای پاسداران شوێنی کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای ڕانەگەیاندووە.

هەتا ئێستا تەرمی ئەو پاسدارە کوژراوە لە یەمەن نەدۆزراوەتەوە.