کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای تێرۆریستی پاسداران کە لە شەڕی سووریە بەشداری کردبوو کوژرا

11:15 - 11 خەرمانان 2721

ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی "محەممەد نەورۆزی" کە لە شەڕی سووریە بەشداری کردبوو کوژرا.

"نەورۆزی" خەڵکی "قەزوینـ"ـە و زیاتر لە ٤ ساڵە وەک "پارێزەری حەرەم" لە "سووریەدا شەڕی کردووە. ناوبراو لە شەڕی "سووریە"دا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە هەتا ئێستا، سەدان کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریەدا بە فیڕۆ داوە و دەیدات، بەڵام لە ئێستادا ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە.