کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای پاسداران لە سووریە کوژرا

19:16 - 20 پووشپەڕ 2721

یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی "ڕەزا سەفدەری"، لە بۆمبارانی هەوایی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئامریکا لە سووریە کوژراوە بەڵام سپای پاسداران وتوویەتی ئەو ئەندامەی بە دەستی گرووپە توندڕەوەکان کوژراوە.

"ڕەزا سەفدەری"، خەڵکی شاری "میانە"، سەربە پارێزگای "تەورێز"ە.

لە دەسپێکی شەڕی سووریەدا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێزەکانی خۆی لەژێر ناوی "مدافعان حرم"، دەنێریتە سووریە، کە هەتا ئێستا لەنیکەم ٥ سەرداری سپا و هێزێکی زۆری ڕێژیم کوژراون.