کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بۆکان کوژرا

16:31 - 8 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامیکی سپای پاسدارانی رێژیم، خەڵکی گوندی گامیشگۆلی سەربە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامێکی دیکەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەناوی \'\'هاشم زەینالی\'\'، رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی شەوی هەینی کەسانێکی نەناسراوە لە پلانێکدا \'\'هاشم زەینالی\'\'یان خستە نێو داوی خۆیانەوە و دواتر کوشتیان.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، وردەکاریی زیاتری باس کرد و وتی: \'\'هاشم زەینالی بە گوریس لەسەر ماتۆرەکەی خرایە خوارەوە و پاش کوتان و لێدانێکی زۆر، بە چوار فیشک بە سزای خۆی گەیشت\'\'.

هاشم زەیناڵی یەکێک لە دەست‌وپێوەندییەکان رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو کە ئازار و ئەزیەتێکی زۆری خەڵک و بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی ناوچەکەی دەدا و لە ئەنجامیشدا هەر لەلایەن ئەو خەڵکەوە بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیشت.