کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی لە مێژینەی حیزبی دێموکرات لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

13:02 - 14 پووشپەڕ 2722

حاجی ''مستەفا سەمیعی'' کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خەمخۆری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکرات لە سەردەمی خەباتی نهێنیی سەردەمی پاشایەتیدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی ''مستەفا سەمیعی'' لەدایکبووی ساڵی ۱۳۰۷ی هەتاوی، لە لاوانی چالاکی سەردەمی کۆمار و خەباتکارانی سەردەمی خەباتی نهێنیی حیزب لە سەردەمی پاشایەتیدا بوو.

ناوبراو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی پەروەردە کرد و لە ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی خەڵکی دەوروبەریدا بۆ خزمەت بە گەل و خەبات دەوری بەرچاوی هەبوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی مستەفا سەمیعی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.