
شەوی ڕابردوو ئەندامێکی هێزی بەناو ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "ڕەحمان دێهقانپوور" لە خوڕەم ئاوای پارێزگای لوڕستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
ناوبراو سەرگورد بووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی کەسانی نەناسراو کوژراوە.
"یەحیا ئیلاهی" فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای لوڕستان کوژرانی ئەو ئەندامەی هێزەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی: "دێهقانپوور شەوی ڕابردوو لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانی لات و لووت کوژراوە".