کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەلووچستان کوژرا

12:35 - 21 بانەمەڕ 2721

ئەندامێکی نیزامیی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "سادق کەریمی نەدیمی" لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ناوبراو پلەی ئۆستوار یەکەمی هەبووە و هاوکات لەگەڵ ئەو، کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ دوو کەس لە هێزەکانی بەسیجی ڕێژیم لە گوندی "هیچانـ"ـی شاری نیک شار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران.

شوناسی ئەو دوو کوژراوە "خودابەخش غەریب" فەرماندەی بەسیجی گوندی "هیچان" و "موسلیم دۆرزادە" یەکێک لە بەسیجەکانی ئەو بنکەیە، ڕاگەیەندرابوو.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان پارێزگایەکە کە ڕێژیمی ئێران لە هەموو بوارێکەوە پەراوێزی خستووە و ڕۆژانە هێزەکانی ڕێژیم بە بیانووی جۆارجۆر تەقە لە خەڵک دەکەن.