کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی پێشووی "پارتی دێموکراتی گەلان" بە ٢٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

17:39 - 1 بەفرانبار 2720

"له‌یلا گوڤه‌ن" ئەندامێکی پێشووی "پارتی دێموکراتی گەلان" (HDP) به‌ ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن مەحکووم کرا.

ناوبراو بەشداریی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا نه‌كردووە و پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوونه. ئەو ئه‌ندامەی پێشووی "هه‌ده‌په" پارلمانتار بووە، بەڵام لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دۆسیەی دادگایی "له‌یلا گوڤه‌ن" به‌ تۆمه‌تی لێدوان دژی ئۆپراسیۆنی "لقی زه‌یتوون" كه‌ له‌ ناوچه‌ی "عه‌فرین" لە کوردستانی ڕۆژئاوا لەلایەن توركیە‌ ئه‌نجام درا، بەردەوامه.

پارێزه‌ره‌كانی "گوڤه‌ن" لە دادگا ڕایانگەیاندووە، ناوبراو هیچ تاوانێکی نەکردووە.

"لەیلا گوڤەن" ساڵی ٢٠١٨ خرایە زیندانەوە. لە دوایین هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیاش کە هەمان ساڵ بەڕێوە چوو، لەسەر لیستی هەدەپە لە بازنەی "جولەمێرگ" هەڵبژێردرا و بوو بە پارلمانتار، بەڵام ئازاد نەکرا و لە زینداندا مایەوە.