کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی ڕێبەریی پ.ک.ک گیانی لەدەست دا

19:45 - 16 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K)، شەهیدبوونی ئەندامێکی ڕێبەریی ئەو پارتەیان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، "کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە (KCK)"، له ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردووەتەوە کە "دیار غەریب"، ئەندامی ڕێبەریی ئەو پارتە، لە بۆردووماندا شەهید بووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "لە ٥ی ئەم مانگە لە قەندیل، لە ئاکامی بۆردوومانەکاندا، دیار غەریب، ناسراو بە هاوڕێ "هەڵمەت"، گیانی لەدەست داوە".

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و بەداخبوونی خۆی بەبۆنەی لەدستدانی ئەو ئەندامەی ڕێبەرییانەوە ڕادەگەیەنێت.