![](/content/upload/1/news/51037_w920.jpg)
"مەسعوود پزیشکیان" ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە یاسای "جەوانیی حەشیمەت" وتوویەتی: "لاوەکانی ئێمە بێکارن و هەتا ئەو کاتەی کێشەی بێکارییان بۆ
چارەسەر نەکرێت، هاندەرەکان ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن".
"پزیشکیان" باسی لەوە کرد: "لەو یاسایەدا هاتووە، خانوو بەو لاوانە دەدەین کە بە نیازن ژیانی هاوبەش پێک بێنن، بەڵام ئەو خانوویانەیان بە خۆڕایی پێ نادەن و پێیان دەڵێن وەرن قەزی بانکی وەرگرن.
پێدانی پێشنیاری قەرزی بانکی بەو لاوانە لە حاڵێکدایە کە ئەو لاوانە بێکارن و چۆن دەتوانن قەرزەکەیان بدەنەوە.
کاتێک کە لاوەکان ژیانیان بە قەرز دەست پێ دەکەن ئەوە دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ دروستبوونی شەڕ و ناکۆکی لەنێوانیاندا و لە کۆتاییشدا تووشی "تەڵاق" دەبن.
"مەسعوود پزیشکیان" وتوویەتی: "لاوەکان پێویستیان بە یاسا نییە و بە جێگای یاسا باشترە ژیان و کاریان بۆ دابین بکرێت".